Barış Gündoğan
19 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی منبج-ی سووریا، بەناو بەرپرسی منبجی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە|یەپەژە، ئومان دەرویش کە ناوە نهێنییەکەی ''شارا|شەرڤین دەریک'' بوو لەگەڵ پاسەوانەکانی لەچالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت بۆی دەرکەوتووە تیرۆریست دەرویش کە لە ساڵی ١٩٩٨دا پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە کردووە، یەکێک بووە لە بەرپرسیارانی ئەو بەناو یەکانەی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کردە لە شارە گەورەکانی تورکیا دامەزراوە و ڕێکخەری ئەو کردانە بووە کە لە سووریاوە دژ بە تورکیا دانراوە.

تیرۆریست دەرویش کە فەرمانی بە کردەی سەر ئەو هێزە ئەمنییانە کردووە کە لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و لقی زەیتوون ئەرکیان هەیە، لەلایەن میتەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
دوای ئەوەی دەرکەوت تیرۆریست دەرویش لە ناوچەی منبجە لە سووریا، میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەگەڵ پاسەوانەکانیدا لەچالاکی خست.