Ayşe Şensoy Boztepe
06 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی حەوت تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەکانی لقی زەیتون و قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا ڕاگەیاند کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بەرپەرچی هەوڵی تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار دەدەنەوە و هاتووە: "سوپای تورکیای قارەمان لە ناوچەکانی لقی زەیتون و قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا، حەوت تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار بەمەبەستی تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ناوچەکان. پێداگرین لەسەر وشککردنی سەرچاوەی تیرۆر".