Yusuf Özcan
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن داوای له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆچی نایاسایی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و رووسیا به‌هێزتر بكرێت.
كۆشكی ئه‌لیزێ رایگه‌یاند كه ئیمانوێل ماكرۆن و ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، ئیمانوێل ماكرۆن داوای كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆچی نایاسایی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان فه‌ڕه‌نسا و رووسیا به‌هێزتر بكرێت.
كۆشكی كرملینیش رایگه‌یاندووه له پهیوهندییهکەدا، ڤلادیمیر پوتین سه‌ره‌خۆشی خۆی له ماكرۆن كردووه لە رووداوی سه‌ربڕینی مامۆستایه‌ك له ١٦ی ئه‌م مانگه‌دا له نزیك پاریس، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ڕه‌نسا رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌ی به سه‌ربڕینی مامۆستاكه تۆمه‌تباره كه‌سێكی بەڕەگەز چیچانییە و له مۆسكۆ له‌دایك بووه.