Gülşen Topçu
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
کەرتی غەززە - AA
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، لە كەرتی غەززە هێرشیان كردە سەر خاڵێکی حەماس.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئەدرەعی لە هەژماری خۆی لە تویتەر، بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکایان تونێلێکی حەماس-یان بۆردومانکردووە.
ئەدرەعی لە تویتەکەیدا باسی لەوە کرد هێرشەکە لە وەڵامی هێرشی مووشەکی ئەنجامدراوە کە لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، گەواهیدەرانی رووداوەکە باسیان لەوە کرد کە لەو هێرشەدا کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە خۆرهەڵاتی دەیر ئەلبەلاح کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەززە لانی کەم بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردبوو مووشەکێکیان تێکشکاندووە کە لە کەرتی غەززەوە ئاڕاستەی یەکەکانی جوولەکەنشین کراوە.