Yusuf Özcan
05 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن دانی بە بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەی دانا و گوتی: "ژمارەیەک لە پۆلیسەکان توندوتیژی بەکاردەھێنن. پێویستە ئەمە سزا بدرێ".
ماکرۆن لەبارەی پرسەکانی رۆژەڤ و بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە لێدوانی بۆ ماڵپەڕی Brut دا.
ماکرۆن بەرگری لەوە کرد کە گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە لە گۆڕەپانی ریپەبلیکی شاری پاریس ویستوویانە بحەوێنەوە بڕیارێکی دروست بووە و ئەو پەنابەرانەیان بۆ شوێنێکی گونجاو رەوانە کردووە.
ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو کە پۆلیسەکان لەکاتی ھەڵمەتی گواستنەوەکەدا ھەڵسوکەوتی "ھەڵە"یان ئەنجامداوە و ئەمەش ھیچ بیانوێک ھەڵناگرێ.
هاوکات ماکرۆن راشیگەیاند کە بەکارھێنانی توندوتیژی لە بەرامبەر پۆلیس لە خۆپیشاندانەکانی ھەفتەی رابردوو لە شاری پاریس کە بەھۆی پڕۆژە یاسایەکی ئەمنی سەریھەڵدابوو، جێگەی قبوڵ نییە.
ماکرۆن گوتیشی: "ژمارەیەک لە پۆلیسەکان توندوتیژی بەکاردەھێنن. پێویستە ئەمە سزا بدرێ. لە کۆمەڵگەی فەڕەنسا توندوتیژی و رەگەزپەرستی ھەیە. ئەمە راستییە".