Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
پاریس- AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له پێشینه‌ی كاری وڵاته‌كه‌یه‌تی.
ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه له كۆشكی ئێلیزێ سازیانكرد، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد فه‌ڕه‌نسا و عێراق پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆر بوونه‌ته‌وه.
ماكرۆن رایگه‌یاند: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه له پێشینه‌ی كاری فه‌ڕه‌نسان. ئه‌م جه‌نگه ته‌واونه‌بووه" و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له‌بواری ئاسایش‌دا فه‌ڕه‌نسا یه‌كه‌م هاوبه‌شی عێراقه.
باسی له‌وه‌شكرد به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانییكردنی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كه به سه‌قامگیریی بگات، گرنگه.
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌یوه‌ندیی نزیك له نێوان وڵاته‌كه‌ی و فه‌ڕه‌نسادا هه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌كرد كه فه‌ڕه‌نسا و عێراق هاوشانی یه‌كتر به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌ته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه داعش به‌ته‌واوه‌تی شكستی نه‌هێناوه.
به‌پێویستیشی زانی هاریكاریی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ته‌نها عێراق و فه‌ڕه‌نسا نا، به‌ڵكو له‌نێوان سه‌رجه‌م وڵاتاندا درێژه‌ی هه‌بێت.
عه‌بدولمه‌هدی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باشبوونی دۆخی ئه‌منیی عێراقدا، پێگه‌ی سیاسیی وڵاته‌كه‌ش راستبووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێریش باشتربوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به گرنگییه‌وه باسی له رۆڵی فه‌ڕه‌نسا له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی مووسڵدا كرد.