Ecenur Çolak
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
رۆما - AA
پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئیتاڵیا کە بڕیارە لە چواری ئازار ئەنجام بدرێت لە هەریەک لە شارەکانی رۆما، میلانۆ و پاڵەرمۆ خۆپیشاندان دژی فاشیزم و رەگەزپەرستی بەڕێوەچوو.
یەکێتی پارتیزانانی نیشتیمانی ئیتاڵیا لە رۆمای پایتەخت خۆپیشاندانێکیان دژی رەگەزپەرستتی و فاشیزم دەستپێکرد و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پاولۆ جەنتیلۆنی و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی پارتەکان و وەزیرەکان بەشدار بوون.
جەنتیلۆنی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خۆپیشاندانە پەیامێکی جوانی دەستووری دەدات. لەکاتێکدا لەڕۆژێکی باراناویشدا لەچەندین شاری ئیتاڵیاوە خەڵک بەشدارن تیایدا.
سەرۆکی پارتی PD، ماتیۆ رەنزی ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ سەرجەم نوێنەرانی پارتەکەیدا بەشداری خۆپیشاندانەکەی کردووە و گوتی: "دەبێت دژی کولتووری توندوتیژی بجەنگین".
خۆپیشاندانەکە لەژێر دروشمی "هەرگیز گەڕانەوە نییە بۆ فاشیزم و رەگەزپەرستی" و تیایدا سەرجەم بەشداربووان دژی فاشیزم دروشمیان دەگوتەوە.