Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن، داوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا کرد کە نایانەوێت پێشوازی لە پەناخوازان بکەن.
ماکرۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز لە کۆشکی ئێلایزی کۆبووەوە.
ماکرۆن لە دوای کۆبوونەوەکەی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە ئەو ھاوڕایە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لەبارەی پرسی چاکسازی ئەورووپا و گوتیشی: "فەڕەنسا و ئیسپانیا، خاوەنی ھەمان ستراتیژین لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەناخوازان بە شێوەی مرۆیی و کاریگەر".
راشیگەیاند کە ئەو ستراتیژییە لە سێ ھەنگاو پێکدێت، ئەویش ھەماھەنگی کردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە پەناخوازانی لێوە ھاتووە، دووەم ھەنگاو بریتییە لە پاراستنی سنوورەکانی ناوچەی شینگن و ھەروەھا سێیەمیش پێکدێت لە گەڕاندنەوەی ئەو پەناخوازانەی کە خاوەنی مافی پەنابەری نین.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن، داوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپا کرد کە نایانەوێت پێشوازی لە پەناخوازان بکەن.