Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
قاهیره- AA
یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له میسر، محه‌مه‌د مورسی، له كاتی دادگاییكردنیدا كۆچی دواییكرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی میسر، محه‌مه‌د مورسی له‌دوای ئه‌وه‌ی له هۆڵی دادگاییكردندا لەهۆش خۆی چووە، گیانی له‌ده‌ستداوه.
بڕیاربوو له‌و دانیشتنه‌ی دادگادا یه‌كه‌مین سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، به ئه‌نجامدانی كاری "سیخوڕیی" تاوانباربكرێت.
- محه‌مه‌د مورسی كێیه؟
محەمەد مورسی ناوی تەواوی محەمەد محەمەد مورسی عیسا عەیات-ە، لە ٨ی ئابی ١٩٥١ لە گوندی عۆدە لە پارێزگای شەرقییە لەدایکبووە.
محه‌مه‌د مورسی پێنجەم سەرکۆماری کۆماری میسر و یەکەم سه‌ركۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بوو لەدوای شۆڕشی ٢٥ی کانوونی دووەم و لە ٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ لە هەڵبژاردنێکی مەدەنییدا رێژەی ٥١،٧٣ی دەنگی دەنگدەرانی بەدەستهێنا و وه‌ك سه‌ركۆماری میسر هەڵبژێردرا، لە ٣٠ی حوزەیرانی هەمان ساڵ سوێندی یاسایی خوارد.
لە ٣ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٣دا لە کودەتایەکی سەربازییدا له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌وكات و سه‌ركۆماری ئێستای میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی لە لەکارلادرا.
مورسی ساڵی ١٩٧٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێناوە و ساڵی ١٩٧٨ لە هەمان زانکۆ بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە، ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی كارۆڵاینای باشوور بەدەستهێناوە و بووەتە مامۆستای زانکۆ.
مورسی لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ نەجلا مەحمود ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەکانی ئەحمەد، شەیما، ئوسامە، عومەر و عەبدولئیلاه.