Mohammed Baqi Hussein
14 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2015
نوێنه‌رانی دامه‌زراوه‌کانی ئیسلامی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا، دوای په‌لاماره خوێناوییه‌كه‌ی سان بێرناردینۆ كه 14 كه‌سی تێدا كرایه قوربانی، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام دژی تیرۆر و توندوتیژی له شاری لۆس ئه‌نجلس كۆبوونه‌وه.
دوای خوێندنی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، پڕۆگرامه‌كه به خوێندنی گۆرانی بۆ ئاشتی له‌لایه‌ن خوێندنگه‌ی مسوڵمانی هۆرایزنهوه ده‌ست پێ كرد و تێیدا سه‌رۆكی شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلس ئێریك گارسێتی و زانایانی ئایینی مسوڵمان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌ك بەیه‌ك گوته‌یان پێشكه‌ش كرد.
گارسێتی له گوته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌درێژایی ساڵ له میسره‌وه بۆ توركیا، له عێراقه‌وه بۆ فەڕه‌نسا و ئیسرائیل و چه‌ندین شوێنی جیاجیای جیهان توندوتیژی ئه‌نجام دراوه.
گارسێتی گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له بنیاتنانی ئه‌و جیهانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیبینین. رهچهڵهكمان له هه‌ر كوێوه بێت، به هه‌ر زمانێك بدوێین، ره‌نگمان هه‌رچی بێت، شوێنكه‌وتووی هه‌ر ئایینێك بین، پشت له یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له پێكه‌وه‌ژیان وه‌ك خێزانێك".
چالاكییه‌كه له‌به‌رده‌م شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلس به‌ڕێوه چوو و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه شارلی بێك، سه‌رۆكی شورای ئیسلامی كالیفۆرنیای باشوور موزهم‌میل سدیقی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شیعه‌كانی كالیفۆرنیای باشوور سه‌ید موسته‌فا قه‌زوینی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز مه‌كسیكی ئێدوارد جه‌یمز ئۆڵمۆس، سه‌رۆكی شاره‌وانی سان بێرناردینۆ كارێی داڤیس و سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر و زانایانی ئایینی به‌شداربوون تێیدا.
به‌شداربووان درووشمه‌كانی، "داعش ئیسلام نییه"، "یه‌ك جیهان و یه‌ك مرۆڤایه‌تی"، "نه‌فره‌ت جیامان ده‌كاته‌وه و خۆشه‌ویستی یه‌كمان ده‌خات" و چه‌ندین درووشمی دیكه‌یان به‌رز كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كه له تۆڕه‌کانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاگەدارییهك بڵاو كرایه‌وه كه ئاماژه به‌وه ده‌دات مسوڵمانان له ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه بوونه‌ته جێی باسی میدیاكان و تێیدا هاتووه "ئه‌م باس و خواسه‌ی میدیاكان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی مشتێك مرۆڤه و پێویسته ئه‌مه به هه‌لێك بزانین بۆ نیشاندانی هه‌ڵوێستی لایه‌نگری مسوڵمانان بۆ ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نیشانی جیهانی بده‌ین مسوڵمانی راسته‌قینه كێیه و ئه‌و به‌هایانه چین كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما په‌لاماره‌كه‌ی 2ی ئه‌م مانگه‌ی شاری سان بێرناردینۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای به په‌لامارێكی تیرۆریستی ناو بردبوو.