Mazın Asad . Sarmand Hameed
17 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2016
ئۆردو
جێگری سەرۆکوەزیرانی و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتی: "(لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) ئەنجامی نەرێنی بەدەستھێنراوە. پاککردنەوەی شارەکان دەستی پێکردووە. لەمەودواش دوای پاککردنەوە و جیاکردنەوەی شارەکان لە تیرۆر، بە شێوەیەکی خێرا ژیان ئاسایی دەبێتەوە".
کورتوڵموش بە مەبەستی بەشداریکردنی لە چەند بەرمانەیەی گەیشتە شاری ئۆردو و لە فڕۆکەخانەی ئۆردو-گیرەسون وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی رووداوەکانی تیرۆر، کورتوڵموش گوتی: "تورکیا لە ٢٢ی تەمووزی ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی سیستەماتێک لە نێو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردایە. ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەشێوەیەکی فراوان بەڕێوە دەچێت. بەراستی تیرۆر بە شێوەیەکی فراوان لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکاندا خەندەق و چاڵیان ھەڵکەند یاخود كردەوەی خۆکوژییان ئەنجام دا بەشێوەیەک چالاکییەکانیان ئەنجام دا کە زیانیان بە شارە گەورەکان گەیاند".
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "ئینشائەڵا تیرۆر بە تەواوی لەناو دەچێت. ئیتر تورکیا بۆ رەوشێکی وا تێپەڕ دەبێت کە رێگەی بە چالاکی ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی نادات. بەھۆی پشتگیری برا کوردەکانمان لە شارەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو و خەڵکی ناوچەکە بەرامبەر بە پەکەکە ستایشیان دەکەین. ئەگەر خەڵک ئەم پشتگیرییەی نەدابایە و فێداکاری نەکردبایە، بە راستی بەرەنگاربوونەوە زۆر بە زەحمەت بەڕێوە دەچوو".
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەش دا کە گەل لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا سەرکەوتوو دەبێت و زیاتر گوتیشی: "(لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) ئەنجامی ئەرێنی بەدەستھێندراوە. پاککردنەوەی شارەکان دەستی پێکردووە. لەمەودواش دوای پاککردنەوە و جیاکردنەوەی شارەکان لە تیرۆر، بە شێوەیەکی خێرا ژیان ئاسایی دەبێتەوە. بۆ ئەمەش پلانێکمان داڕشتووە. گشت وەزارەتەکانمان لەوبارەیەوە بەرپرسیارێتی خۆی دێننەجێ. لە پێناو دووبارە نۆژەنکردنەوەی ئەم شارانە و دەرفەتی دامەزراندنی ھاووڵاتیاتمان پرۆژەیەکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت. ھیواخوازم لە ماوەیەکی کورتدا ھەروەک چۆن دوای بوومەلەرزەکەی وان شارەکە نۆژەن کرایەوە، گشت شارەکان و سلۆپی، سوور و جەزیر بەشێوەی ئەندازەیی مێژوویی خۆی نۆژەن دەکرێتەوە. بێگومان ھاووڵاتیانمان لەو شوێنانەی تیرۆر تەواو بووە دەستیان بە کارەکانیان کردووە. ھەروەھا وەبەرھێنانی نوێ لە شارەکە ئەنجام دەدرێت. وەبەرھێنانی حکوومەتی و کەرتی تایبەتی رەوانەی ناوچەکە دەکرێت".
-کردارەکانی پەکەکە لە دەریای رەش
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "تیرۆری پەکەکە تەنھا ھەروەک دەیبینین لە چەند ھەزار کەسێک پێک نایەت. لە پشت ئەمانە چەندین دەوڵەت و ھێزی گەورەی هەیە کە پشتگیریان دەکات. لە رووی ھەواڵگرییەوە پشتگیری دەکرێت و لە رووی لۆجیستیشەوە پشتگیری دەکرێت و لە رووی سیاسییەوە پشتگیری دەکرێت و لە رووی ئابوورییەوە پشتگیری دەکرێت و تەنانەت ھاوکاریی چەکیشیان بۆ دەکرێت. بۆیە تەنھا بەرەنگاریی رێکخراوێک نابینەوە، بەڵکو رووبەڕووی ھێزەکانی پشتیشی دەبینەوە، بەڵام بێ ھیچ تەگەرەیەک گەلەکەمان سەرکەوتوو دەبێت. ئینشائەڵا ئاسایش و ھێمنی لە گشت شارەکان بەرقەرار دەکەین".
کورتوڵموش جەختی لەوە کردەوە کە تیرۆر بە ئامانجی ناگات و تورکیا لەوبارەیەوە براوە دەبێت و ھەروەھا گوتیشی: "ئەگەر تیرۆر لە ھەنگاوەکانی سەرکەوتوو بێت و ئەگەری جیابوونەوە و لێکترازان ھەبێت ئەوە بابەتە دێنینە رۆژەڤەوە و لە دەرەوەی پشتگیری سیاسی دەکرێن و ئەگەریش بۆیان رێککەوێت ئەوە وڵات دابەش بکەن، ئەوە دەچنە نێو پێکھاتەیەکی نوێووە. سوپاس بۆ خودا ھیچ لەمانە لە تورکیا رووی نەدا. ھۆکاری پشێوی رێکخراوەكانی تیرۆریستی ئەمەیە. گەل ناترسێت و لە دەوڵەت توڕە نابێت. ھاوکات دەیانەوێت لەم نیشتمانەدا شەڕی تورک و کورد دروست بکەن. گەلەکەمان ھەرگیز لە نێو ھەستی نەفرەتگەری جموجۆڵ ناکەن. بۆیە رێکخراوی تیرۆر لە ھەموو شوێنی وڵاتدا ھەوڵی پشێوی دەدات. لە دەریای رەش دەوڵەت ناڕەحەت دەکەن و لە دەریای سپی ناڕەحەت دەکەن و خوا بمانپارێزێت ئێستا لە نێو وەرزی گەشتیاریداین و رەنگە ھێرش بۆ سەر شوێنە گەشتیارییەکانیش ئەنجام بدەن. ئەم کارانە دەکەن بۆ ئەوەی گەلی تورکیا نیگەران بکەن. ھەوڵ دەدەن دابەشبوون و لێکترازان لە نێو گەلدا دروست بکەن، بەڵام ھەرگیز ئەمە روو نادات. گەلەکەمان لە نێو یەکێتی و پێکەوەیی درێژە بە رێگەی دەدات. تیرۆر سەرکەوتوو نابێت، بەڵکو تورکیا سەرکەوتوو دەبێت".
-شەڕوپێکدادانەکانی سووریا
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی شەڕوپێکدادانەکانی سووریا گوتی: "ئێمە ھەرگیز لە بوونی برا کوردەکانمان لە باکووری سووریا نارەحەت نین. ئێمە لە سەرەتاوە لەبارەی شتێکەوە ناڕەزایی نیشان دەدەین کە لەوێدا رێکخراوێک ھەیە و لەسەر بوونی کوردەکان جموجۆڵ دەکات و قڕکردنی ئەتنیکی لە ناوچەکە ئەنجام دەدات. واتا لە کاتێکدا باکووری سووریا نیشتمانی کوردەکانە لە ھەمان کاتدا نیشتمانی عەرەبەکان و نیشتمانی تورکمانەکانیشە. باکووری سووریا تاوەکو قیامەت پێکەوە عەرەب، تورک، کورد و تورکمانەکان لێی دەژین. تورکیا بێ ھەڵوێست نامێنێتەوە بەرامبەر بە لایەنێک بە پشتگیری چەند ھێزێک کە قڕکردن ئەنجام دەدات".