Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
03 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
كه‌سێك كه بانگه‌شه ده‌كرێت له نزیك پاركی به‌ناوبانگی تیڤۆلی له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك به چه‌كه‌وه له پۆلیس نزیكبووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه تەقەی لێدەکرێت.
گه‌شتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌نگی ته‌قه‌ی پۆلیس به په‌لاماری تیرۆرستی تێگه‌یشتوون و ترساون.
به‌پێی بانگه‌شه‌كان كه‌سێك به چه‌كه‌وه له هێزه‌كانی پۆلیسی شاره‌كه نزیكبووه‌ته‌وه و مه‌ترسیی دروستكردووه بۆیە پۆلیسه‌كان گومانیان لێ كردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه .
پاركه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی H.C. Andersen كه یه‌كێكه له‌و شهقامانەی شاره‌كه کە زۆرترین خەڵکی رووی تێدەکەن، گه‌شتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ترساون و به كرده‌وه‌ی تیرۆرستی تێگه‌یشتوون.
له دیمه‌نێكی تۆماركراودا كه له مێدیاكانی دانیماركدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌بینرێت كاتێك پۆلیس ته‌قه له گومانلێكراوه‌كه ده‌كات، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه خۆیان به زه‌ویدا ده‌ده‌ن و دواتر به خێرایی شوێنه‌كه جێده‌هێڵن.
دواتر شه‌قامی H.C. Andersen به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا و بووه هۆی كێشه‌ی هاتوچۆ.
لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی کۆپنهانگندا هیچ ئاماژەیەک بە دۆخی تەندروستی هێرشبەرەکە نەکراوەو باس لەوەش دەکرێت کە لێپێچینەوە لە رووداوەکە وەک کەیسێکی تیرۆر ئەنجام نەدراوە.
رۆژنامەی ئێکسترا بلادەت ئاماژەی بەوەداوە کە فیشەکێک بەر سمتی هێرشبەرەکە کەوتووە، لەکاتێکدا لە زەویەکە راکشاوە بەبێ جوڵە بووەو دواتر کارمەندانی تەندروستی خستوویانەتە نێو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکەوە بەبێ ئەوەی هیچ چارەسەرییەکەی سەرەتایی بۆ بکەن.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکانیش بێت، پۆلیسەکان بە ئاراستەی سەری گومانلێکراوەکە تەقەیان کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆمیسیۆنی سکاڵای پۆلیسی بێلایەن، دۆسیەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقە کردن لە کەسێک کە چەک بەکارهێنەربووە کردووەتەوە.
تائێستا لەبارەی گومانلێکراوەکە و دوایین دۆخی تەندروستییەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە کە لەو بروایەدان لە نەخۆشخانە بێت. هاوکات بەبێ ئامادەبوون فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەردەچێت بەهۆی ئەنجام دانی توندوتیژی بەرامبەر بەرپرسێک.