Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "به‌پێی رێككه‌وتنی سۆچی سنووره‌كانی ئیدلب ده‌پارێزرێن. گۆڕانكاری له پێگهکەیدا ناكرێت. هه‌مووان له شوێنی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "رووسیا رێوشوێن ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رژێم هێرش نه‌كات و نه‌چێته ناو ئیدلب".
هەر سەبارەت بە رێککەوتنەکە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "بە قووڵایی ١٥-٢٠ کیلۆمەتر ناوچەیەک لە چەکە قورسەکان دادەماڵرێت. مەدەنییەکانی لێ دەمێننەوە. تەنها گرووپە تیرۆریستییەکان دەردەکرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سەبارەت بەو ناوچەیەی لە چەک دادەماڵرێت "ناوچەکە لە گرووپە رادیکاڵەکان پاکدەکرێتەوە. دانیشتوان و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە. ئاگربەست دەستەبەردەکرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "تا ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م چه‌كه قورسه‌كان له ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵدراو دهكشێندرێنهوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها رایگەیاند "تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئۆتۆبانهكانی M4 و M5 (ی سووریا) كه گرنگن بۆ بازرگانی به‌ڕووی هاتوچۆدا ده‌كرێنه‌وه".