Aydoğan Kalabalık
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
تەرابلوس - AA
سوپاى ليبيا رايگەياند کە حکوومەتی میسر بە سەرکردایەتی عەبدولفەتاح سيسى، پێداويستى سەربازیى بۆ شارى تۆبروک رۆژهەڵاتى لیبیا ناردووە.
بەگوێرەى ئەو بەياننامەيەی كە لە يەكەى راگەياندنى ئۆپەراسيۆنى گڕكانى توڕەيى كە لەلايەن سوپاى ليبياوە بەڕێوەدەچێت، كاروانى بارهەڵگرى ئەو پێداويستييە سەربازييانەى كە لەلايەن ميسرەوە نێردراون ئەم بەيانييە گەيشتووەتە شارى تۆبروک.
بەياننامەكە، ئاماژەى بەوە كردووە ئەو كەسانەى كە پێداويستييە سەربازييەكانيان بۆ تۆبروک گواستووەتەوە جلى سەربازييان پۆشی بوو و وردەكارى زياترى نەداوە و وێنەى دەربارەى بابەتەكە بڵاوكردووەتەوە.
يەكەى راگەياندنى ئۆپەراسيۆنى گركانى توڕەيى لە هەشتى نيساندا وێنەى كەشتييەكى ميسرى بڵاوكردەوە كە لەنگەرى لە بەندەرى تۆبروک خستبوو. لە وێنەكاندا ٤٠ بارهەڵگرى پڕ لە پێداويستى سەربازى دەركەوتبوو.
لاى خۆيەوە، دوێنێ گوتەبێژى ميليشيا چەكدارەكانى خەليفە حەفتەر، ئەحمەد ميسمارى لە لێدوانێکیدا رايگەياندبوو كە لە ناوچەكانى سرت و جوفرە "شەڕێكى گەورە" روودەدات.