Ruslan Rehimov
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2020
باكو - AA
سوپای ئه‌رمینیا هه‌وڵی هێرشی دا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر سنوور و، بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌رمینیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی ئازه‌ربایجان له پارێزگای تۆوز و، به تۆپ و هاوه‌ن بۆردومانی گونده‌كانی ئاغادام، دۆندار كوشچو و واحیدلی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لە هێرشه‌كاندا خەڵکی سڤیل زیانیان بەركهوتووە.
باس له‌وه‌یش كرا كه پێكدادانه‌كانی ناوچه‌كه درێژه‌یان هه‌یه و، دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازه‌ربایجاندایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا كه دواتر زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
سوپای ئه‌رمینیا، له ١٢ی ته‌مووزدا له ناوچه‌ی تۆوز تۆپبارانی پێگه‌كانی ئازه‌ربایجانی كرد و هه‌وڵی هێرشكردنی دا، به‌ڵام كاتێک سوپای ئازه‌ربایجان بهرپهرچیدایهوه زیانی گیانیی لێكهوتهوه و پاشه‌كشه‌ی كرد.
له پێكدادانەکەدا چوار سه‌ربازی ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ست دا كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازمی یه‌ك بوو، چواری دیكه‌یش برینداربوون.
له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی رۆژانی دواتردا، حه‌وت سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ست دا كه یه‌كێكیان ئەفسەر بوو بە پلەی لیوا.