Ekip
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ئيستانبوڵ - AA
پاش ساڵانێك لە زيندانيكردنيان، ژنە سياسييە ميسرييەكان بۆ "داواكارى ئازادكردنيان" مانگرتنيان دەست پێكرد.
گروپێكى ژنى چالاكوان كە ژنە ئۆپوزيسيۆنى ميسرى، ئەسما شوكور و پارێزەرى مافەكانى مرۆڤ، سەلما ئەشرەف لە نێوانياندان، لە رێگەى تۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبووكەوە نوسراوێكى هاوبەشيان بڵاوكردەوە.
لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە: "١٠ ژن ، لە بەنديخانەى قەنتارى رۆژئاواى قاهيرە زيندانيكراون، بێ بەشن لە سروشتيترين مافەكانى مرۆڤ و تەنانەت بينينى منداڵەكانيشيان لێ قەدەغەكراوە."
ئەو ١٠ ژنەى بە "هۆكارى دروستكراو و تۆڵەسەندنەوەى سياسى" كە هيچ لەم هۆيانە لە دەستوور و ياساكاندا بوونى نييە، لە رۆژى شەممەى رابردوەوە مانگرتنيان لە نانخواردن راگەياند.
چالاكوانەكان كە ناوى ژنە مانگرتووەكانيان ئاشكراكرد، داوايان لە راى گشتى ميسرى و جيهان كرد "پاڵپشتى ژنە دەستگيركراوەكانى ميسر" بكەن.
- كەسە نزيكەكان لە زيندانيكراوان مانگرتنەكەيان پشتڕاست كردەوە
لەلايەكى ديكەوە، كەسێكى نزيكى يەكێك لە بەندكراوەكان كە نەيويست ناوى ئاشكرا بكرێت بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو دوا و رایگەیاند كە مانگرتنەكە لە رۆژى شەممەوە دەستى پێكردوە.
ئەو ١٠ ژنەى كە مانگرتنەكەيان دەستپێكردووە بە تۆمەتى سياسى وەكو "ئەندام بوون لە رێكخراوێكى قەدەغەكراو (ئيخوان) و بڵاوكردنەوەى هەواڵى نادروست" دەستگيركراون. چەند كەسێكيانيش پاش تێپەڕبوونى چەند مانگ و تەنانەت چەند ساڵێكيش بەسەر دەستگيركردنيان هێشتا نەبراونەتە بەردەم دادگا.
لەلاى خۆيانەوە بەرپرسە ميسرييەكان هيچ روونكردنەوەيەكيان نەداوە سەبارەت بەو بابەتە. ئيدارەى ميسر لە هەر دەرفەتێكدا دووپاتيدەكاتەوە كە بەنديخانەكانى ميسر هيچ بەندكراوێكى سياسى تێدا نييە.