Sangar Hamad Azeez
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
لە میانی پیشانگایەکی ئایینیدا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، تاڵە موێکی قژی پێغەمبەری ئیسلام محمد درودی خوای لەسەر بێت، نمایش کرا.
بەڕێوبەرایەتی ئایینی موسوڵمانانی رووسیا، پێشانگایەكی لەبارەی ژیان و رەوشتی پێغەمبەری ئیسلام محمد درودی خوای لەسەر بێت كردەوە.
لە میانی پیشانگایەكەش تاڵە مووێكی قژی حەزرەتی محمد نمایش كرا و موسوڵمانان ریزیان گرتبوو بۆئەوەی سەیری تاڵە مووەكە بكەن.
لە پیشانگاكەدا هەروەها كتێبی قورئانی پیرۆز و كتێبەكانی حەدیس و ژیاننامەی پێغەمبەر بۆ فرۆشتن نمایش كران.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئایینی موسوڵمانانی رووسیا ئالیاوتدینۆڤ گوتی: "ئامانجمان لە پیشانگاكە زیاتر ناساندنی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام بوو بە موسوڵمانان، خۆشبەختانە پرۆگرامەكە گرنگیەكی زۆری پێدرا لە رووسیا".