Gamze Türkoğlu Oğuz,Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
وێڵینگتن- AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی ئاشکرایکرد، یەکێتیی ئەورووپا هانی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا، دەدات.
فێدێریکا مۆگێرینی لە میانی سەردانی بۆ نیوزیلاند لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان هانی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی لەگەڵ ئێرانێکی پابەند بە بەڵێنە ئەتۆمییەکان، دەدەن.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی جەختی لەوەکردەوە ئەوان پێیان وایە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکە و جیهانیشە و تیشکی خستەسەر ئەوە هەرچییکیان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی دەستکەوتی ئابووریی گەلی ئێران درێژەی هەبێت و ئەو وڵاتە لە رێککەوتنەکەدا بمێنێتەوە.