Büşra Selvi Öğütcen
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
لە وڵاتی میانمار کە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان گرژیی رووی لە هەڵکشان کرد، سەرۆکی ئەو وڵاتە، وین مینت و سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت و وەزیری دەرەوە، ئاونگ سان سو چی دەستگیرکران.
گوتەبێژی پارتی رابیتەی نیشتمانیی لە پێناو دیموکراتی (NLD)ی دەسەڵاتدار، مایۆ ناینوت، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت و وەزیری دەرەوە، ئونگ سان سو چی و بەرپرسانی دیکە پارتەکە دەستگیرکراون.
مایۆ ناینوت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند کە ئونگ سان سو چی، وینت ماینت و بەرپرسانی دیکەی پارتەکە کاتەکانی بەیانی زوو دەستگیرکراون.
راشیگەیاند ''داوا لە گەلەکەمان دەکەم بەبێ بیرکردنەوە کاردانەوەی نەبێت و بە گوێرەی یاساکان بجووڵێتەوە''.
مایۆ ناینوت باسی لەوەیش کرد کە چاوەڕوانە خۆیشی دەستگیر بکرێت.
لە کاتێکدا لە میانمار مشتومڕەکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی هەشتی تشرینی دووەم درێژەی هەبوو، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتە لە ٢٧ی کانوونی دووەمدا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو یاساکان جێبەجێ نەکرێن ئەوا دەستوور هەڵدەوەشێتەوە، دواتریش دەستگیرکردنی ئونگ سان سو چی بەوە لێکدرایەوە کە لە میانمار سوپا کودەتای کردووە.
بەپێی دەستەی پەخشی بەریتانیا (BBC)، سوپا لە شاری نیپیدۆ-ی پایتەخت و شاری یانگۆن سەربازی دابەزانوەتە ناو شەقامەکان و لە شاری نیپیدۆ هێڵەکانی تەلەفۆن و ئنتەرنێت راگیراون.
چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ پەرلەمانی میانمار لە شاری نیپیدۆ-ی پایتەخت لە سایەی مشتومڕەکانی ''ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا'' بکرێتەوە.