Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌گوترێت ئێران مووشه‌كی بالیستیكی ناوهندمهودای تاقی كردۆته‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی CNN ی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه دوێنێ له باشووری ئێران مووشه‌كی بالیستیكی ناوهندمهودای شه‌هاب-٣ تاقی كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ كیلۆمه‌تر ببڕێت و دوای بڕینی ٩٦٥ كیلۆمه‌تر له ناوچه‌یه‌كی چۆڵی نزیك تاران كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام ئێران به‌و تاقیكردنه‌وانه ئامانجی ئه‌وه‌یه مه‌ودا و رێژه‌ی پێكان به مووشه‌كه بالیستییه‌كانی زیاد بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ته‌له‌ڤیزیۆنی Fox News ی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه: "ده‌زانین ئێران مووشه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئێستا لێدوانی زیاتر ناده‌ین".
له‌مباره‌یه‌یشه‌وه ئێران هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.