Sami Anwar Rashad Ahmed
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
میری كوێت، سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
ئاژانسی هه‌واڵیی كوێت "KUNA" بڵاوی کردەوە، میر سه‌باح-ی ته‌مه‌ن ٩١ ساڵان كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، میری كوێت به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ته‌ندروستیی گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه و ژمارەیەک له ئه‌ركه‌كانی میریایەتی به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بە جێنشینی خۆی میر نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح، سپارد.
دوای رۆژێك له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، میری كوێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا.