Mohammed Yahya Ahmad Mohammed
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرکۆماری پێشووتری میسر، محەمەد حوسنی موبارەک لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا، کۆچی داوایی کرد.
ماڵپەڕی "ئەلیوم سابع" نزیک لە رژێمی میسر هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ محەمەد حوسنی موبارەک لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا، کۆچی داوایی کردووە.
بەم دواییانە عەلا موبارەک کوڕی سەرکۆماری کۆچکردووی میسر، محەمەد حوسنی موبارەک ئاشکرایکردبوو کە تەندروستی باوکی تێکچووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خراوەتەوە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە.
عەلا موبارەک لە توێتێکدا نووسیبووی "نزا و پاڕانەوەم ئەوەیە خوای گەورە شیفایەک بۆ باوکم بنێرێت و بە ساغ و سەڵامەتی بگەڕێتەوە ماڵەکەی".