Said İbicioğlu
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
قاهیره - AA
میسر پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگای سیاسی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌میح شوكری پێشوازی كردووه له نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گه‌یر پێدێرسهن.
شوكری پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگای سیاسی و سه‌قامگیربوونی ئه‌و وڵاته.
سه‌میح شوكری هیوایشی خواستووه گه‌ڕی داهاتووی دانیشتنه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا پێشكه‌وتنی گرنگ به‌خۆیه‌وه ببینێت و ببێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریا.