Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2021
هەولێر AA
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی بەناوی سەرۆکی حکوومەتەوە بڵاوکردەوە و تیایدا پشتیوانی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن دەربڕیوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا، شای ئوردن پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا راگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا".