12 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی مەولود چاوشئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا بەڕێوەچوو.
ھیچ وردەکار و زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
