Hatice Özdemir Tosun
12 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
ئانتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ کۆبووەوە.
کۆبوونەوە و دیدارەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا بەردەوامە.
مەولود چاوشئۆغڵو کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ جۆزێپ بۆڕێڵ ساز دا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی ئۆکراینا و پرسی قوبرس تاوتوێ کرا.