Ömer Tuğrul Çam
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
بڕۆکسل- AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند ناتۆ، ئامادەیە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە دەریای ئیجەدا روویداوە هاوکاری تورکیا و یۆنان بکات.
ستۆڵتنبێرگ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی لەبارەی بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی دەریای ئیجە بڵاوکردوەتەوە و ئامادەیی ناتۆی بۆ یارمەتیدانی هەردوو هاوپەیمانی رێکخراوەکە تورکیا و یۆنان دووپاتکردوەتەوە.
ستۆڵتنبێرگ نوسیویەتی: "دڵم لەگەڵ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەیە."