Mahmut Nabi
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئیسلام ئاباد - AA
حکوومەتی پاکستان هاوخەمی خۆی بۆ تورکیا راگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەخەم و پەژارەوە هەواڵی روودانی ئەو بوومەلەرزەیەمان پێگەیشت کە لە دەریای ئیجە روویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی بوونە قوربانی.
لە راگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان پشتیوانی خۆی بۆ گەل و حکوومەتی تورکیا دووپات کردووەتەوە.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بە گوڕی ٦.٦ پلە ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای ئیزمیر رۆژئاوای تورکیا روویدا تاوەکو ئێستا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٢١ کەسی دیکە برینداربوونە.