Muhammet Ali Kemal
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
داواکاری گشتیی کۆماریی پاریس، فرانسوا مۆلینس ئاشکرایکرد ناسنامه‌ی هێرشه‌به‌ره‌که‌ی شه‌قامی شامپس ئێلیزێ، دیاریکراوه.
فڕانسوا مۆلینس له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا، باسی له‌وه‌کرد له‌به‌ر تێکنه‌چوونی ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کان، له‌ئێستادا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌که بڵاوناکه‌نه‌وه.
مۆلینس تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا هێرشبه‌ره‌که هاوبه‌شی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌دا یان نا و ئاشکراشیکرد پۆلیس ماڵی هێرشبه‌ره‌که‌یان له شارۆچکه‌ی سێنێت مارنێ له نزیک پاریس، پشكنیوه.
داواکاری گشتیی کۆماریی پاریس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد هێرشبه‌ره‌که له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ناسراو بووه و پێشتر له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه.
هاوکات که‌ناڵی بی ئێم ئێف بڵاویکرده‌وه، ته‌رمی هێرشبه‌ره‌که که‌وتووه‌ته ده‌ست پۆلیس که هاووڵاتییه‌کی فه‌ره‌نسییه و ته‌مه‌نی 39 ساڵه و له شارۆچکه‌ی سێنێ ساینت دێنیس له نزیک پاریس له‌دایکبووه.
که‌ناڵه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه هێرشبه‌ره‌که پێشینه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی هه‌بووه و له‌ژێر چاودێریی ده‌زگای هه‌واڵگریی فه‌ره‌نسادا بووه.
له هێرشه‌که‌ی دوێنێ شه‌و لە شه‌قامی شامپس ئێلیزێی پاریس‌دا، پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکه به سەختی برینداربوو. هه‌ر له هێرشه‌که‌دا گه‌شتیارێک برینداربوو.
سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا، فڕانسوا ئۆلاند له لێدوانێکدا ئاشکرایکردبوو، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن هێرشه‌که کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستییه.