Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
سه‌رۆکی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئێران به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحییەتی رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییدا مامه‌ڵه‌ی نه‌کردووه و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه له قۆناغی داهاتوودا له‌وباره‌یه‌وه هەنگاو ده‌کات.
دۆناڵد تره‌مپ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتاڵیا، پاوڵۆ جێنتیلۆنی، له کۆشكی سپی، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا تره‌مپ رێککه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1ی به ''زۆر خراپ'' ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئه‌و هه‌رگیز ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ی واژوو نه‌ده‌کرد، و گوتی: ''هه‌ڵسوکه‌وتی ئێران له‌گه‌ڵ رۆحییەتی رێککه‌وتننامه‌که‌دا یه‌کناگرێته‌وه. پێویسته هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی یه‌کبگرێته‌وه به‌ڵام به‌وجۆره نییه''.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ''بڕیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ده‌ن که چی بکه‌ن'' و رایگه‌یاند: ''له‌رێگه‌ی رێککهوتننامهیهکهوه کاری زۆر گه‌وره‌ی خراپ ده‌که‌ن. رێککه‌وتننامه‌یه‌کی تا بڵێی خراپ بوو. پێویست بوو هه‌رگیز واژوو نه‌کرێت. پێویست بوو به‌و شێوه‌یه‌ی دانوستان ده‌کرێت، دانوستان نه‌کرێت. من لایه‌نگری هه‌موو رێککهوتننامهکانم، به‌ڵام ئه‌مه رێککه‌وتننامه‌یه‌کی زۆر خراپه. خراپترین رێککه‌وتننامه‌یه که بینیومه واژوو کرابێت. ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی رێککه‌وتننامه‌که‌دا هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن. ئێمه ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ورد شیده‌که‌ینه‌وه و له‌ماوه‌ی نزیکی داهاتوودا له‌وباره‌یه‌وه قسه‌مان ده‌بێت''.
لەبەرامبەر ئەگەری تاقیکردنەوەی مووشەکی لەلایەن کۆریای باکوورەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر پرسی ئەو وڵاتە دۆخیان زۆر باشە و گوتی: "لەهەفتەکانی پێشوودا لەگەڵ سەرۆکی چین شی شینپینگدا چاومان بەیەککەوت، لەبارەی کۆریای باکوورەوە چی لەدەست بێت دەیکات.
ترەمپ لەبارەی هەوڵەکانی شی-ەوە گوتی : "زۆر باش کار دەکات، ژمارەیەکی زۆر کەشتی خەڵووزی نێردرانەوە، لەماوەی کاتژمێرەکانی کۆتاییدا زۆرشتی تریش روویانداوە، شتی نائاسایی. متمانەی تەواوم بەوە هەیە کە، شی شینپینگ زۆر هەوڵ دەدات،بەڵام نازانم سەرکەوتوو دەبن یان نا".
لەوەڵامی پرسیارێکدا ئایا سەرۆکی کۆریای باکوور ئەقڵی لەجێی خۆیەتی یان نا، ترەمپ گوتی" لەبارەی ئەقڵی کیم جۆنگ ئون-ەوە هیچ شتێک ناڵێم بەڵام هەرەشەیەک لەئارادایە".