Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
زۆربەی هونەرمەندە ناودارەکان ئەو بانگهێشتانەمەیان رەتکردەوە کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ی ئەم مانگە ئاراستەیان کرابوو.
بەڕێوەبەری لیژنەی پەیوەندییەکانی رێوڕەسمەکە، بۆریس ئەپشتەین رایگەیاند ژمارەیەکی زۆری ئەو کەسانەی بانگهێشتی رێوڕەسمەکە کراون ئەوەیان رەتکردووەتەوە بەشداری رێوڕەسمەکە بکەن. ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە کۆنسێرت نییە و زۆر گرنگ نییە هونەرمەندان بەشداری تیادا بکەن یاخود نا.
لە چاپەمەنییەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە بەهۆی لێدوانە سووکایەتیپێکەرەکان و جیاکارییەکانی ترەمپەوە ژمارەیەکی زۆری هونەرمەندی وەک ئیلتۆن جۆن، بورس سپرینگستین، ئایس-تی بانگهێشتنامەکەیان رەت کردووەتەوە.
بەڕێوەبەری لیژنەی ئامادەکردنی رێوڕەسمەکەش تۆم باراک کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر ئەو هونەرمەندانەی بانگهێشتەکەیان رەتکردەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "ترەمپ پێویستی بە ناوداران نییە. خۆی وەک ناودارترین کەس دێتە گۆڕەپانەکە".
بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ژمارەیەکی زۆری گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگ و ئەستێرەی تەلەڤیزیۆنی، بانگهێشتانەمەکەی ترەمپیان رەتکردەوە.
یه‌كێك له‌وانه پێشكه‌شكاری كۆمیدی به‌ڕه‌گه‌ز مه‌كسیكی، جۆرج لۆپێزه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه، بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه كراوه به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه. لۆپێز به‌درێژایی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی تره‌مپ ده‌گرت له‌باره‌ی مهكسیكییهكانهوه.
یه‌كێكی دیكه له‌وانه‌ی بانگهێشته‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی، سه‌لین دیۆنه. هاوڕێی تره‌مپ و خاوه‌نی زنجیره میوانخانه‌یه‌ك له لاسڤێگاس ستیڤ وین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه سه‌لین بهێنێته رێوڕه‌سمه‌كان، به‌ڵام هونه‌رمه‌نده‌كه رایگه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری ناكات.
راوێژكاری تره‌مپ كێڵیانی كۆنوه‌ی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا بانگهێشتی هه‌ریه‌كه له گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كان جه‌ستن تیمبهرلهیك و برونۆ مارسی كرد بۆ رێوڕه‌سمه‌كه‌ی تره‌مپ، به‌ڵام هه‌ردووكیان بێده‌نگبوون له‌به‌رانبه‌ر بانگهێشته‌كه‌دا.
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی راپی ئه‌مریكی ئایس تی رایگه‌یاند، تیمه‌كه‌ی تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و بانگهێشتیان كردووه بۆ رێوڕه‌سمه‌كه، به‌ڵام ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داخستوونهتهوه و ژمارهكهشیانی بلۆك كردووه.
میوزیكژه‌نی بهناوبرانگی ئینگلیز ئێڵتن جۆن، گۆرانیبێژ و دابه‌شكاری میوزیكی كه‌نه‌دی ده‌یڤد فۆسته‌ر، گرووپی موزیكی كه‌نتری به‌ناوی دیكسی چیكس كه له سێ ژن پێكهاتووه، گۆرانیبێژی راپ، جه‌ی زێد و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناوداری دیكه، بانگهێشتنامه‌كه‌ی تره‌مپیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و به‌شداری ناكه‌ن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا.