Enes Canlı
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2023
قودس-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بینیامین نه‌تانیاهو گه‌یشته شوێنی ئه‌و هێرشه‌ی كه له ناوچه‌ی نایاسایی نیشته‌جێبوونی نێڤێ یاكۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو كرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س.
هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له شوێنی رووداوه‌كه رێوشوێنی توندیان گرته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێرشبه‌ره‌كه هاتووه‌ته په‌رستگایه‌كی جووه‌كان له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نێڤێ یاكۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو و ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و سێ كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتووه، هێزه‌كانیان دوای هێرشبه‌ره‌كه كه‌وتوون كه دوای هێرشه‌كه به ئۆتۆمبیل له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵاتووه و له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كدارییدا، له چالاكییان خستووه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشبه‌ره‌كه خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی قودسه و ته‌مه‌نی له ٢٠هكاندایه.
- بێن گڤیر گه‌یشته گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه
هاوكات وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیتامار بێن گڤیر گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پۆلیسی ئیسرائیل، كۆبی شابتای له دۆخه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، گرژییه‌كان زیادیان كرد و ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه رووی له هه‌ڵكشان كرد.
دوێنێ به‌یانی سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌نین له باكووری كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو و نۆ هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی كوشت كه یه‌كێكیان ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵانه. دواتر له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌مپی جه‌نین هاتنه ئاراوه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٢ساڵانی فه‌ڵه‌ستینی كوژرا.