Mustafa Deveci
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
قودس- AA
ركابه‌رانی بینیامین نه‌تانیاهو كه ماوه‌ی ١٢ ساڵه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیله، یه‌ش عه‌تید و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به سه‌رۆكایه‌تی پارتی یه‌مینا، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی رێككه‌وتن.
دوای ئه‌وه‌ی كه بینیامین نه‌تانیاهو شكستی هێنا له پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌ش عه‌تید (ئاینده هه‌یه) كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی راسپێردراوه، یایر لاپید، به سهركۆمار ریڤن ریڤڵین-ی راگه‌یاند كه گه‌یشتووه‌ته ژماره‌ی پێویستی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
هاوكات ریڤن ریڤڵین له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی له لاپید و سه‌ركرده‌ی ئه‌و پارتانه كرد، كه له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییدا به‌شدار ده‌بن.
هه‌شت پارت له‌نێو ئه‌و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌دا به‌شدار ده‌بن كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی پارتی یهمینای راستڕه‌وی توندئاژۆ، نه‌فتاڵی بێنێت و یایر لاپید پێكده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی پێكبهێنرێت، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه دوو ساڵی یه‌كه‌م سه‌رۆكی یه‌مینا، بێنێت سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وه‌رده‌گرێت و دوو ساڵی دووه‌م لاپید ده‌بێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت.