Enes Canlı
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
قودس-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت ئاشكرای كرد نیگه‌رانن له نیازی هه‌ڵگرتنی سزا داراییه‌كانی سه‌ر تاران له میانی دانوستانه‌كانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی ئێران.
نافتالی بێنێت له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌ی له لێدوانێكدا وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دانوستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی ئێران له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست پێدهكەنهوه، رایگه‌یاند: "ئیسرائیل زۆر نیگه‌رانه له نیازی رێگه‌دان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار بۆ ئێران و هه‌ڵگرتنی سزاكان له به‌رامبه‌ر چاودێریی سنوورداركراو له بواری ناوه‌كییدا. ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه كه گه‌یاندوومانه‌ته سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن له‌سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا".
بێنێت باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، یایر لاپید له‌میانی سه‌ردانه‌كانیدا بۆ له‌نده‌ن و پاریس، ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه له میانی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی، بێنی گانتز بۆ مه‌غریب، یاداشتی لێك تێگه‌یشتن له بواری ئه‌منییدا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژوو كراوه و رێگه له‌به‌رده‌م هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی هاوشێوه‌ی هه‌واڵگریی، پیشه‌سازیی به‌رگریی و مانۆڕی هاوبه‌ش خۆش كراوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایشی كرد، جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا له كه‌سێكدا ده‌ستنیشان كراوه و دوای ئه‌وه‌ش سه‌ردانی بیانییان بۆ ئیسرائیل جگه له حاڵه‌ته ههڵاوێرهكان، راگیراوه.
نافتالی بێنێت باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌وه رێكاره‌كانی ناوخۆی وڵات به شلی بمێننه‌وه بڕیاری داخستنی سنووره‌كانیان داوه به‌ڵام ئه‌مه ئاسان نه‌بووه.
بێنێت پیرۆزبایی جه‌ژنی هانوكای له دانیشتوانی ئیسرائیل كرد كه ئه‌مشه‌و ده‌ست پێده‌كات.