Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جه‌نگی داگیركردنی كوێت له‌ساڵی ١٩٩٠ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ شه‌ش مانگی دیکە دواخست.
بڕیاری دواخستنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كوێت كه عێراق له رێگه‌ی سندوقی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌یدات، به‌كۆی ده‌نگ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندكرا.
به‌پێی بڕیارێك كه له ساڵی ٢٠١٠ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندكرا، چه‌ند سزایه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵگیرا. هاوكات داوا له حكوومه‌تی عێراق كرا %٥ ی ئه‌و داهاته‌ی له رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت بیخاته سه‌ر سندوقی قه‌ره‌بووكردنه‌وه.
پێشتریش چه‌ند جارێك ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه دواخراوه كه پێویسته عێراق بیخاته سه‌ر سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.