Ramal Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
لە دژی گەندەڵی و بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی، لە بەغدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدرا.
دوێنێ لە بەغدا لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و رەوتی مەدەنی گردبوونەوە و رەخنەیان لە حکوومەتی عێراق گرت بەوەی هەنگاوی پێویستی نەگرتووەتە بەر لە رووبەرووبوونەوەی گەندەڵیدا. داوای ئازادکردنی رۆژنامەوان ئەفراح شەوقی-شیان کرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێنرا.
خۆپیشاندەران ئیدانەی گەندەڵیەکانى سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، نوری مالیکی-یان کرد بەهۆی پیادەکردنی سیاسەتی مەزهەبگەری، هۆکاری هاتنی داعش و رووداوەکانی کوشتن و رفاندنیان خستە ئەستۆی ناوبراو.
بەرپرسی ناوچەی باکوور و بەغدای رەوتی سەدر، ئیبراهیم جابری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "رفاندنی رۆژنامەوان شەوقی رژێمی سەدامی بەبیر هێناینەوە. دامەزراوە داپڵۆسێنەرەکانی سەر بە حکوومەت رۆژنامەوان و هاووڵاتییانی مەدەنی دەڕفێنن. شەوقی رۆژنامەوانێکی ریفۆرمخوازە. دەبێت حکوومەت و دامەزراوەکانی، هەرچی زووە ناوبراو رزگار بکەن".
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر وێنەکانی شەوقیان بەرزکردبووەوە و داوای ئازادکرنیان دەکرد.