Şerife Çetin,Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
پاریس- AA
ئاگر له کڵێسا‌ی نۆتردام له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پاریسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌و به‌شه‌ی كه نۆژه‌ن ده‌كرایه‌وه له کڵێسا‌ی نۆتردامی مێژوویی كه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه مێژووییانه دێت كه له ئه‌ورووپا گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌واوی بنمیچی كڵێساكه داڕماوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا كراوه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه هاووڵاتییان له کڵێساکە دووربكه‌ونه‌وه.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به كاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه.
داواكاری گشتیی پاریس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌كان له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن گوتاره‌كه‌ی كه بڕیاربوو سه‌باره‌ت به داواكاریی ئێله‌ک زه‌رده‌كان پێشكه‌شی بكات هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێكه‌وتووه.
ئیمانوێل ماكرۆن له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "نۆتردام ئاگری گرتووه. سه‌رجه‌م وڵات له هه‌ستێكی قووڵدایه. هه‌ست و هۆشم له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان و جیهانی كاسۆلیكیدایه. هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانمان منیش ئه‌م ئێواره‌یه دڵته‌نگم به سووتانی ئه‌م شوێنه‌واره‌مان".