Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
پاریس- AA
ئاگر له کڵێسا‌ی نۆتردام له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پاریسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌و به‌شه‌ی كه نۆژه‌ن ده‌كرایه‌وه له کڵێسا‌ی نۆتردامی مێژوویی كه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه مێژووییانه دێت كه له ئه‌ورووپا گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا كراوه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه هاووڵاتییان له کڵێساکە دووربكه‌ونه‌وه.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستیان به كاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه.