Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2016
فياتشيسلاڤ نيكۆنۆڤ، په‌رله‌مانتاری دومای كه باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیایه، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به پیاوی ئه‌مریكا ناوبرد و باسی له‌وه كرد كه گوله‌ن په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) دا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی کە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی ئەنجام درا، نیكۆنۆڤ بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه به‌رپرسی سه‌ره‌كی هه‌وڵی كوده‌تاكه گوله‌نه. ئه‌و گولهنهی ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژی ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره به‌ڕێوه ده‌بات كه له جیهانی كار، میدیا، خوێندنگه، زانكۆ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێكهاتووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووسییه گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیادا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گولهندایه ده‌رده‌كه‌ون. هه‌روه‌ها ئاشكرایه كه گوله‌ن پیاوی ئه‌مریكایه. گوله‌ن په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ CIA دا هه‌یه".