Övünç Kutlu,Ramal Abdullah Mahmood
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2017
نیویۆرک – AA
لە پێشوازی "رۆژی سوپاسگوزاری Thanksgiving Day" کە چوارەمین پێنجشەممەی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک لە ئەمریکا بەرز رادەگیرێ، رێپێوانێکی رەنگاورەنگ ئەنجام درا.
ئەم رێپێوانە کە وەک نەریتێکی لێهاتووە و هەموو ساڵێک لە لایەن زنجیرە ماڕکێتی بە تاک فرۆشی زەبەلاحی Macy's ئەنجام دەدرێت، لە ناوچەی مانهاتتانی نیویۆرک دەستی پێکرد و هەزاران بەشداربوو ماوەی چوار کیلۆمەتر رێگایان پێوا و گەیشتنە شەقامی ٣٤.
بەشداربووان لە رێپێوانەکەدا چەندین کاراکتەری ناو کارتۆنییەکانیان بەکارهێنا و تیپی میوزیک و گۆرانی قوتابخانەکانی ناوچەکەش بەشدارییان تیادا کرد.
لە رێپێوانەکەدا رێوشوینی ئەمنی پێویست گیرانە بەر و بەهۆی خۆپیشاندان لە دژی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە هەمبەر کۆچبەران ماوەیەک چالاکییەکە درزی تێکەوت.