نیویۆرک
لەو پێشانگایەدا کە لە گالەری مارلبۆرۆ لە نیویۆرک کراوەتەوە، تێیدا چەندین بەرھەمی پەیکەرتاشی بەناوبانگی ئەمریکی ستیڤن سیگڵ یش نمایشکرن.
نیگارکێشی کوردی تورکیا ئەحمەد گونەشتەکین کە خەڵکی شاری باتمانە، بەچەندین بەرھەمی سەرنجراکێشی دروستکراو لە ئەلەمنیۆم و ڕۆژنامە و پلاستیک و شوشە بەشداری ئەو پێشانگا بەناوبانگەی کردووە کە ھاوکات ھونەرمەندی بەناو بانگی ئەمریکیش ستیگلی بەشداری تێدا کردووە و بریارە تا ٤ ی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو بەردەوامبێ.
گالەری مارلبۆرۆ لە ناوچەی لۆوەر ئێست سایدی ناوەندی ھونەری ھاوچەرخدایە و لەساڵی ١٩٦٠ دا پێشوازی لە ھونەرمەندە بەناوبانگەکان کردوە و ئەمڕۆ یەکێکە لە ١٠٠ گالەریە بەناوبانگەکانی ئەمریکا.