دیمەشق
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی فەرمی سوریا سانا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە کە دەستنیشانکردنی رۆژی دەستپێکردنی کۆنفڕانسی جنێڤ دوو لە لایەن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە جێگای خۆشحاڵی سوریایە و شاندێکی سوری بە نوێنەرایەتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەشداری لەو کۆنفڕانسەدا دەکا.
پێشتر گوتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو کە سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر قەیرانی سوریا رۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ی بۆ سازدانی کۆنفڕانسی جنێڤ دوو دەستنیشانکردووە.
دوێنێ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەحمەد الجبرا رایگەیاندبوو کە لەگەڵ سوپای ئازادی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی جنێڤ دوو ھاوڕان. بۆ ئەوەی بەشداری لەو کۆنفڕانسەدا بکەن دەبێ رێگا بۆ گەیشتنی ھاوکاری بۆ ئەو ناوچانە بکرێتەوە کە لەژێر گەمارۆدان و رژیمی سوریا گیراوەکان ئازاد بکا.