كاتماندو
له‌و باره‌یه‌وه لێپرسراوانی پۆلیسی نیپال رایانگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له نیپال، هیندستان و تیبت به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته شەش هه‌زار و 700 كه‌س و نزیكه‌ی 14 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه 160 هه‌زار خانوو رووخاون.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له كاتماندو رێنسج تیرینك به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌شتیاربوون، له ئێستاشدا به‌دوای نزیكه‌ی هه‌زار هاووڵاتی ئه‌ورووپیدا ده‌گه‌ڕێن كه به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه دیار نه‌ماون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فهڕەنساش رۆلان فابیوس گوتی: "زیاتر له 150 هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێكخراوه‌كانی هاریكای نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامن له ناردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ نیپال.
تیمی زۆرێك له وڵاتانی جیهان كه چین، هیندستان و پاكستانیان له‌نێودایه له نیپال سه‌رقاڵی كاری گه‌ڕان و رزگار كردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ن.
هاوكات رێكخراوه‌كانی هاریكاری توركیا، كه پێكهاتوون له سه‌رۆكایه‌تی ئافات و بارودۆخی له‌ناكاوی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا (ئافاد)، مانگی سوور، یوكسێك ته‌په-GEA و 93 كه‌س له رێكخراوی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ، دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه له نیپال به‌رده‌وامن له تیماركردنی بریندارانی ئه‌و رووداوه سروشتیه. هه‌روه‌ها ئافاد 16 تۆن كه‌لوپه‌ل و هاوكاری گه‌یاندۆته لێقه‌وماوانی ئه‌و وڵاته.
رۆژی 25ی نیسانی رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.8 پله لەسەرپێوهری ریختەر له دووری 80 كیلۆمەتر ناوچه‌ی لامجونگی باكووری خۆرهه‌ڵاتی كاتماندوی پایته‌ختی نیپالی هه‌ژاند، كه به توندتیرین بوومه‌له‌رزه داده‌نرێت له پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 1934ی ئه‌و وڵاته كه گوڕه‌كه‌ی 8.1 پله بوو و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.