Emel Öz Gözellik
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵێكی ئاسمانیی به‌نگلادش به ٨٠ سه‌رنشینه‌وه، له شاری كاتماندوی پایته‌ختی نیپاڵ كه‌وته خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كاتماندو پۆست، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵی ئاسمانیی US-Bangla كه ٨٠ سه‌رنشینی تێدابووه، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تریبهوان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
نیگه‌رانی هه‌یه له بوونی قوربانییه‌كی زۆر به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه.
له‌و دیمه‌ن و ڤیدیۆیانه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بینرێت كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه دووكه‌ڵ به‌رزده‌بێته‌وه.