Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
بۆگۆتا- AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا، بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی هەڵبژاردنی ڤێنیزوێلا، تیبیسای لوسێنا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد رێژەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەرووی لەسەدا ٤٦ەوەیە و زیاتر لە هەشت ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دەنگ هەژمار کراونەتەوە.
تیبیسای لوسێنا ئاشکرایکرد، نیکۆلاس مادورۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و ناوبراو بە بەدەستهێنانی رێژەی لەسەدا ٦٨ دووبارە بە سەرۆکی ڤێنیزوێلا هەڵبژيردراوەتەوە.
لوسێنا تیشکی خستەسەر ئەوەی هەریەک لە کاندیدەکانی دیکە هێنری فاڵکۆن، یەک ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دەنگ، خاڤیەر بێرتوچی، ٩٢٥ هەزار دەنگ و رێیناڵدۆ کویجاداش، ٣٤ هەزار و٦١٤ دەنگی بەدەستهێناوە.
نیکۆلاس مادورۆ تا ساڵی ٢٠٢٥ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.
هاوکات هێنری فاڵکۆن لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەوان ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە و بە نادروستی لەقەڵەم دەدەن.