Kasım İleri
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
واشنتۆن - AA
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەو توندوتیژییانە دەربڕی کە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە لە منبج دژ بە دانیشتوانی مەدەنی شارەکە ئەنجامی دەدات.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند، کە ئەوان لە رووداوانەی لە منبج بووە نیگەرانن و بانگەوازی کرد کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت.
له شارۆچكهی منبج سهربه پارێزگای حهلهب باکووری سووریا كه له ژێر داگیركاری رێكخراوی تیرۆریستی یهپهگه/پهكهكهدایه، تیرۆریستان دهستڕێژیان لهو كهسانه كرد كه پرۆتستۆی چهكداركردنی زۆرهملێیان دهكرد و له ئهنجامی دهستڕێژهكهدا هەشت سڤیل کوژراون و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو بەپرسە ئەمریکییە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە کە "بانگەواز لە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەکەین کە بە ئاشتی بژین و رێز لە مافەکانی یەکتر و بە تایبەتی مافی گردبوونەوە بگرن. بەشێک لە ئەرکی ئێمە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا سەقامگیرکردنی ناوچەکە و کۆتایی هێنانە بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش. ئێمە بە بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی SDG لەبارەی مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆ دەکەین".
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە خۆی لە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە پاراست کە لێی کرابوو سەبارەت بەوەی کە ئایا لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەو رێکخراوە هیچ پەیوەندییەک هەیە یان نا.
- رووداوەکانی منبج
رێکخراوی تیرۆرستی یەپەگە/پەکەکە لە شارۆچکەی منبج سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، هەوڵدەدات لەڕێی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە، رێگری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتییان بگرێت.
شارۆچکەی منبج لە ساڵی ٢٠١٦وە لەژێر کۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/ پەکەکە-دایە و دانیشتوانی شارۆچکەکەش دژبە رفاندنی منداڵەکانیان و بەزۆر چەکدارکردنیان لە دوێنێوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، رێکخراوەکەش بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە شەوەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندووە.
دوێنێ سەدان هاووڵاتی مەدەنی لە ناوەندی منبج و دەورووبەری دژبە رفاندنی منداڵەکانیان و بەزۆر چەکدارکردنیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست و لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـڵەی یەپەگە/پەکەکە لە خۆپیشاندەران، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەم رووداوەش گردبوونەوەیەکی توڕەیی لە ناوەندی شارۆچکەکەدا دروست بوو و خۆپیشاندەران ئاگریان لە خاڵێکی پشکنینی یەپەگە/پەکەکە بەردا و کاسبکارانیش لەڕێی داخستنی دوکانەکانەوە کاردانەوەیان بەرامبەر رێکخراوەکە نیشاندا.
رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە ئەو کوڕ و کچانە دەفڕێنێت کە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٠- ٢٠٠٣ لەدایکبوون و بەزۆر دەیانکات بە چەکداری رێکخراوەکە، دواتر دەیاننێرێتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆی وەک منبج، کۆبانێ، قامیشلۆ، مالیکییە، حەسەکە، رەققە و دێرزۆر.