Adam Abu-bashal
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ئەبوجا - AA
لە باکووری رۆژهەڵاتی نێجیریا، ٣٢ ژن و منداڵ کە رێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام بە بارمتە گرتبوونی، رزگارکران.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نێجیریا، بێرنارد ئۆنیەوکۆ لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سوپای نێجیریا لە ناوچەکانی باما و دامبۆوا سەربە ویلایەتی بۆرنۆ ئۆپەراسیۆنی بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام ئەنجامداوە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو ویلایەتەدا، ١٠ ژن و ٢٢ منداڵ لە چنگی رێکخراوەکە رزگارکراون و ٢٨ تیرۆریستیش دەستگیرکراون.
هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوە نەخراوەتە روو کە بارمتەکان کەی رفێندراون.
رێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام لە ساڵی ٢٠٠٠ لە نێجیریا سەری هەڵداوە و بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوەکەوە لە ساڵی ٢٠٠٩وە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی ٢٠١٥وە بۆکۆ حەرام چالاکییەکانی بردووەتە وڵاتانی دراوسێی نێجیریا وەک کامیرون، چاد و نیجەر دیارترین پەلاماریش، هێرشکردنە سەر دەورووبەری دەریاچەی چاد بوو کە تیایدا زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژران.
تا ئێستاش بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە نێجیریا سەدان هەزار کەس ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.