Adam Abu Bashal
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ئابوجا - AA
لە ئەنجامی پێکهەڵبژانی ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی نێجیری شیعە مەزهەبدا لە چالاکییەکی عاشوورادا لە باکووری ئەو وڵاتە، ١٣ کەس کوژران و ١٠ی تریش برینداربوون.
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی نێجیری، ئیبراهیم موسا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە لە چالاکییەکانی عاشورادا لە پارێزگاکانی کادونا، باوچی، گۆمبە، سۆکۆتۆ و کاتسینا تەقە لە هێزە ئەمنییەکان کراوە.
لە لایەکی ترەوە لە پارێزگای موسا بە هۆی رووداوەکانەوە، ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٠ی تریش برینداربوون.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.