Adam Abu-bashal
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ئابوجا – AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی لە ویلایەتی کادونای وڵاتی نێجیریا لە رۆژئاوای ئەفریقا، ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمسێری ئاسایش و کاروباری ناوخۆیی ویلایەتی کادونا، ساموێل ئاروان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە کەسانێکی چەکدار ھێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی گیوای ویلایەتەکە.
ئاروان، ئەوەشی ئاشکرا کرد ھێرشەکە گیانلەدەستدانی ٣٨ کەس و ژمارەیەکی زۆری برینداری لێکەوتووەتەوە.
ساموێل ئاروا، ئەوشی راگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر ماڵ سوتێنراون و ھێزە ئەمنییەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.
بەھۆی ئەنجامدانی ھێرشی چەکداریی بە ماتۆرسکیل لەم ماوەیەی دواییدا، بەکارھێنانی ماتۆرسکیل لە چەند ویلایەتێکی نێجیریا قەدەغە کراوە.
لەو ویلایەتە بەھۆی ناکۆکی لەنێوانیان لەسەر زەوی ماوە ماوە پێکدادانی توند لەنێوان فولانییە ئاژەڵدارەکان و ئەو خێڵانە روو دەدات کە بە کشتوکاڵەوە سەرقاڵن.