Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی ٣٣ ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفال بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات حکوومەتی عێراق قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیانمەندانی ئەنفال بکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "ئه‌مڕۆ ١٤ى نيسان يادى ٣٣ ساڵه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان دهكهينهوه كه له يه‌كێك له دڕه‌نده‌ترين تاوانه‌كانى رژێمى پێشووى عێراقدا، بێ جياوازى و بێ سڵه‌مينه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پياو، منداڵ و پيرى بێگوناهى كوردستان راپێچى بيابانه بێمهفهڕهکانى مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زياتر له (١٨٢) هه‌زار هاووڵاتى كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ كران، ژینگه و سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وێران كرا و شوێنه‌وارى ژيان به يه‌كجارى له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ى كوردستان سڕايه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی گوتوویەتی "له‌م ياده‌دا سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شههيداندا داده‌نوێنين، به‌ڕێز و شكۆوه ياديان دهكهينهوه، بۆ هه‌ميشه به زيندوويى له ياده‌وه‌ريى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه، دروود بۆ ئه‌وان و سڵاو و رێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سهربهرزيان ده‌نێرين كه به‌رگه‌ى ژان و ئازارێكى قووڵى بێ بڕانهوهيان گرتووه و ده‌گرن، پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا داوای تەبایی و یەکڕیزی لایەنەکان دەکات و دەڵێت "يادى شه‌هيدان و مێژووى پڕ له خوێن و فرمسێكمان ده‌بێ هانده‌رى تهبايى و يهكڕيزى بێت و هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز جارێكى ديكه كاره‌ساتى ئاوا به‌سه‌ر گه‌لى كوردستان و له هيچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا نه‌يه‌ته‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "پاش ئه‌وه‌ى دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى قوربانييان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه، داواكارين ئه‌و ئه‌ركه ياسايى و ئهخلاقييهى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی، هه‌روه‌ها داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به جينۆسايد بناسێنێت، ده‌بێ ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت".